هه‌ر کات چاو له‌و مێژووه پیرۆزه که له خۆم و نه‌ته‌وه‌که‌م بۆ خۆمم ساز کردووه ده‌که‌م، که‌متر خاڵێکی دڵنشینی تێدا ده‌دۆزمه‌وه/له هه‌ر شوێنێکه‌وه که ده‌مه‌وێ ڕێگام بدۆزمه‌وه،ئاکام یان ده‌گه‌یێته سووریی یان هێشتا زامه‌کانی ساڕ‌ێژ نه‌بۆته‌وه/یان تک تکی خوێن به‌رده‌وام ده‌ڕژێته سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی زه‌مان و مه‌کان/ئه‌و مێژووه پیرۆزه‌ی که من له خۆم و نه‌ته‌وه‌که‌م دروست کردووه،هێشتا بۆنی بارووت و دووکه‌ڵ و بۆنی خوێن و مه‌رگی لێ دێ/له‌و مێژووه پیرۆزه‌ی مندا ڕه‌نگه‌کان ئه‌گه‌رچی به کۆنه بزمارێکی ژهنگلێدراو سوور و سپی و که‌سک له سووچێک‌دا به عه‌رزدا کوتراوه ،دیسان سوور ده‌نوێنن/له‌و مێژووه پیرۆزه‌ی که من له خۆم و نه‌ته‌وه‌که‌م و نیشتمانه‌که‌م دروست کردووه،ته‌نانه‌ت که‌وڵی ئه‌وینیشیان که‌ندووه و ناردوویانه‌ته قوربانگه/مێژووی پیرۆزی وڵاتی من سیمایه‌که له مه‌رگی وه‌به‌رچاو هاتوو/باشتر بڵێم وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌رگه و به ته‌نیا وێنه‌ی شوبهێندراو/تارماییه‌که له حه‌قیقه‌تێ با ناوی ژیان....!